بەرشەلۆنە شارەی کاپتنی لە شتیگن سەندەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنە شارەی کاپتنی لە شتیگن سەندەوە و ئاراوخۆ جێگای دەگرێتەوە.
لە پێگەی فەرمی خۆی یانە کەتەلۆنییەکه رایگەیاند، دوای ئەوەی لیژنەیان لەسەر مارک ئەندرێ تێر شتیگن پێکهێناوە، تا ئەم بابەتە بە تەواوی یەکلا دەبێتەوە شارەی کاپتنیان لێوەرگرتووەتەوە.
یانەکە باس لەوەش دەکات، بە رێککەوتن لەگەل کارگێڕی و ستافی راهێنەرایەتی بریاریانداوە شارەی کاپتنی لە گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە وەربگرنەوە، لەو ماوەیەشدا ئەرکی کاپتنی یەکەم بە رۆناڵد ئاراوخۆ دەسپێردرێت.
شتیگنی تەمەن 33 ساڵ بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگری لە پشتیدا ماوەی سێ بۆ چوار مانگ لە یاریگاکان دوردەکەوێتەوە، بلاوگراناش دەیەوێت ئەم هەلە بۆ تۆمارکردنی ناوی یاریزانی نوێ بەکاربهێنێت.
PM:10:48:07/08/2025
ئهم بابهته 432
جار خوێنراوهتهوه