پێدری بەباشترین یاریزانی بەرشەلۆنە دیاریکرا
وێستگە سپۆرت-
یەکێتی یاریزانانی بەرشەلۆنە پێدریان وەک باشترین یاریزانی ساڵی 2025ی یانەکە دیاریکرد.
خەڵاتی پریمی بارسا یۆگادۆریس ساڵانە دەدرێت بەباشترین یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بە پێی دەنگی ئەندامانی یەکێتییەکە.
بۆ ساڵی 2025 پێدری ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەکە خەڵاتەکەی بۆجاری دووەم بەدەستهێنا کە پێشتووتر لە ساڵی 2022ببوە براوە.
ئەم خەڵاتە تەنها لەسەر توانای یاریزانەکە نابەخشرێت بەڵکو هەڵسوکەوتی وەرزشی و پابەندبوونی لەناو یاریگا و دەرەوەی یاریگا کاریگەی لەسەر پێدانی خەڵاتەکە دروست دەکات
PM:06:11:15/07/2025
ئهم بابهته 256
جار خوێنراوهتهوه