‌پیرێز داوایەکى ڤینیسیۆسى ڕەتکردۆتەوە

وێستگە سپۆرت-

ڤینیسیۆس جۆنیۆر داوای موچەی بەرزترى لە کیلیان مباپێ کردووە و پێرێز ئەو داوایەی رەتکردووەتەوە.

بەرنامەی ئێل چرینگویتۆ ئاشکراى کردووە، یانەی ڕیال مەدرید ڕووبەڕووی کێشە بووەتەوە لە دانوستانەکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی.

بەرنامەکە دەڵێت ڤینیسیۆس داوای مووچەیەکی زیاتر دەکات لە کیلیان مباپێی هاوڕێی کە مانگانەدوو ملیۆن و 600 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت، بەڵام فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە رەتیدەکاتەوە تەرازووی مووچەی هەردوو یاریزانەکە نا هاوسەنگ بێت.

ڤینی تەمەن 25 ساڵ لەگەڵ یانەی شاهانە 322 یاریی ئەنجامداوە و خاوەنی 106 گۆڵ و 86 ئەسیستە، گرێبەستی ئێستای لە هاوینی 2027 بەسەر دەچێت و نرخی لە بازاڕی گواستنەوە 170 ملیۆن یۆرۆیە، موچەی یاریزانەکەش بۆ هەر مانگێک دوو ملیۆن و 25 هەزار یۆرۆیە.


AM:10:36:15/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌