‌یانەیەکى بەهێزى پرێمەرلیگ ئارەزووى گواستنەوەى گارناچۆ دەکات

وێستگە سپۆرت-

یانەی چێڵسی لەندەنى دەستیکردووە بە گواستنەوەی ئەلیخاندرۆ گارناچۆی ئەستێرەی ئەرجەنتینی کە نزیکە لە جێهێشتنی مانچستەر یونایتد.

ڕوبێن ئەمۆریمی ڕاهێنەرەکەی دەرگای ڕۆیشتنی لە ئۆڵدترافۆرد  بۆ ئەو یاریزانە ئەرجەنتینیە کردووەتەوە، 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ماڵپەڕی تی بی ئاڕ فۆتبۆڵی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، جارێکی دیکە ناوی گارناچۆ بووەتە بابەتی جێی سەرنجی چێڵسی.

گارناچۆی تەمەن 21 ساڵ گارناچۆ 144 یاری لەگەڵ یونایتد لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە و 26 گۆڵی تۆمارکردووە و 22 ئەسیستیشی کردووە.


AM:10:29:15/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌