‌یانەیەکى دیکە چووە کێڕکێی دیاز

وێستگە سپۆرت-

یانەی نەسری سعودی دێتە کێبڕکێی گواستنەوەى لوس دیاز و دەیەوێت لە چنگى یانەکانى بایرن میونخ و بەرشەلۆنە بیڕفێنێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی کەناڵی FOOT AFRICA، یانەی نەسر ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە کۆڵۆمبییە دەربڕیوە بۆ بەهێزکردنی ڕیزەکانی تیپەکە بۆ وەرزی داهاتوو و یانەکەش هەوڵەکانى چڕکردۆتەوە.

ئەو کەناڵە باس لەوەش دەکات دانوستانەکان لە نێوان بەرپرسانی یانەی نەسر و یاریزانە کۆڵۆمبییەکە دەستیپێکردووە بۆ کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکە لە نێوان ده‌بێت یانه‌ سعودیه‌كه‌ ركابه‌رییه‌كی سه‌خت لەگەڵ بایرن میونشن و بارسێلۆنا بكات.

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەڵمانیا، بایرن میونشن ئۆفەرێکی 52 ملیۆن پاوەندی پێشکەش کردووە بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکە، لەکاتێکدا بارسێلۆنا ئامادە نییە داواکارییە داراییەکانی لیڤەرپوول بۆ ئەو یاریزانە بەتوانایە جێبەجێ بکات كه‌ لیڤەرپوڵ داوای 80 ملیۆن پاوەند دەکات بۆ ده‌ستبه‌رداربوون لەم یاریزانە.


PM:12:53:14/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌