ڕیاڵ مەدرید چوارەم گرێبەستى هاوینە ڕادەگەیەنێت
وێستگە سپۆرت-
یانەى ڕیاڵ مەدرید چوارەم گرێبەستى هاوینەى یەکلایی کردەوە و لە ماوەى کەمى داهاتوو گرێبەستى کارێراس ڕادەگەیەنێت.
فابریزۆ ڕۆمانۆ لە ڕێگەی هەژمارە فەرمییەکانییەوە پشتڕاستی کردەوە کە ئەلڤارۆ کارێراس پێشتر پورتوگالی بەجێهێشتووە و بەرەو ئیسپانیا ڕۆشتووە، چاوەڕوانیش دەکرێت ڕیاڵ مەدرید لە چەند کاتژمێری داهاتوودا گرێبەستەکەی ڕابگەیەنێت
ئەو ڕۆژنامەنووسە ئیتاڵییە ئاماژەی بەوەدا کە دەتوانرێت لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەو ڕاگەیاندنە فەرمییە بکرێت، ئەوەش پشتڕاستی کردەوە کە گرێبەستەکە 100% تەواو بووە.
هاتنی کارێراس دوای گواستنەوەی دین هویسن و ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد لەلایەن یانەی ڕیال مەدریدەوە دێت بە گواستنەوەی بێبەرامبەر لە لیڤەرپوولەوە، ئەمە جگە لە گواستنەوەی فرانکۆ ماستانتانۆی بەهرەمەندی ئەرجەنتینی.
AM:10:44:14/07/2025
ئهم بابهته 256
جار خوێنراوهتهوه