‌ئینتەرمیامى لە ناشفێڵى بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى ئینتەر مەیامی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ناشفێڵی بردەوە و سێ خاڵی گرنگیان بەدەست هێنا.

لە یارییەکانی هەفتەی 22 مەیامی لە یاریگای چەیس میوانداری لە ناشفیڵ کرد.

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 17 لیۆنێل میسی گۆڵی یەکەمی یارییەکەی تۆمارکرد.


نیوەی دووەم و لە خولەکی 49 هانی موختار یارییەکەی گەراندەوە خاڵی سەرەتا و گۆڵى یەکسانى تۆمار کرد .

داتر و لە خولەکی 62 مێسی توانی بۆ دووەمجار یانەکەی پێشبخات.

سەرئەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی ئینتەر مەیامی کۆتایی هات و بەم ئەنجامە خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 38 خاڵ و سەرکەوتن بۆ پلەی پێنجەم، ناشفیڵیش بە 41 خاڵ لە پلەی سێیەم مایەوە.


AM:10:50:13/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌