مارێسکا: چێڵسی باشترین یانەیە لە ئێستادا
وێستگە سپۆرت-
ئێنزۆ مارێسکا ڕاهێنەری چێڵسی، ستایشی پاریس سانجێرمان دەکات و و بە باشترین تیپی جیهان وەسفی کرد.
مارێسکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەراوێزی یارییەکەدا ڕایگەیاند، بێ گومان پاریس لە سەردەمی لویس ئێنریکی نموونەیەکە بۆ پەیڕەوکردنی، مۆدێلێکی ڕاستەقینەیە بۆ من و هەموو هاندەرانی یانەکە، لە هەمان کاتدا ستایل و شێوازی خۆمان یاری دەکەین، لەم وەرزەشدا نیشانمان داوە کە چۆن دەمانەوێت یاری بکەین و چۆن هەڵسوکەوت دەکەین کاتێک تۆپمان هەیە و کاتێک تۆپەکە لەدەست دەدەین.
ڕاهێنەرەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ ئەو کەسانەدام کە دەڵێن پاریس باشترین تیپە لە جیهاندا، بێگومان ڕێزێکی زۆریان لێدەگرین و ئەوان باشترینن
ئینزۆ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: من چێژ لە یارییەکانیان وەردەگرم، بەڵام ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی تۆپی پێ خۆمان ئەنجام بدەین و باشترین کوالیتی نیشان بدەین.
سەبارەت بە کەشوهەوای گەرمی ئەمەریکا گوتی، "ئەمە بۆتە دۆخێکی ئاسایی بۆ ئێمە، مانگێکە لێرەین، هەمان شت بۆ پاریسیش دەگونجێت
AM:10:26:12/07/2025
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه