نەسر بیر لە گرێبەستێکى گۆڕینەوە لەگەڵ میلان دەکاتەوە
وێستگە سپۆرت-
بەرپرسانی یانەی نەسر بیر لە گرێبەستی گۆڕینەوە لەگەڵ یانەی میلان دەکەنەوە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا.
بەگوێرەی ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی ڕودی گالێت کە تایبەتە بە هەواڵی بازاڕی گواستنەوەکان، یانەی نەسر کریستیان پولیسیچی ئەمریکی یاریزانی یانەی ئەی سی میلان وەک یەکێک لە بژاردەکانی خۆی بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری خۆی بۆ ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو دەزانێت.
گالێت ئاماژەی بەوەدا کە یانەی نەسر بیر لەوە دەکاتەوە ئایمریک لاپۆرتی بەرگریکاری ئیسپانی لەگەڵ میلان بخاتە نێو گفتوگۆکانی وەک بەشێک لە گرێبەستێک بۆ گواستنەوەی کریستیان پولیسیچ.
پولیسیچ یاریزانی باڵی ڕاستی ئەمریکی تا مانگی حوزەیرانی 2027 گرێبەستی لەگەڵ میلانۆ کردووە و بەهای بازاڕەکەی 50 ملیۆن یۆرۆیە، بەپێی هەواڵێکی ترانسفێرمارک.
پولیسیچ لە هاوینی 2023 لە یانەی چێڵسی پەیوەندی بە میلانۆوە کرد، لەگەڵ ڕۆسۆنێری 100 یاری ئەنجامداوە و 32 گۆڵی تۆمارکردووە و 23 ئەسیستیشی کردووە.
AM:10:08:12/07/2025
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه