‌ڕیاڵ مەدرید دەرگا بە ڕووی ڕۆدریگۆدا دەكاتەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەرگای رۆیشتن بە ڕووی ڕۆدریگۆی هێرشبریدا دەكاتەوە ڕۆژنامەیەكیش دەڵێت یاریزانەكە ئارەزووی مانەوە دەكات 

فابریزیۆ ڕۆمانۆ بڵاوی كردەوە، هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی یەكلاكەرەوە سەبارەت بە داهاتووی ڕۆدریگۆ ئەنجام دەدرێت و یانە شاهانەییەكە ئامادەیی نیشانداوە دەستبەرداری هێرشبەرەكەی ببێت.

ڕۆمانۆ ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا بەرپرسانی ریاڵ مەدرید بڕیاری كۆتاییان داوەتە دەستی ڕۆدریگۆ و ئەوان لاریان لە مانەوە یاخوود ڕۆیشتنی نییە.

لای خۆشیەوە ڕۆژنامەی ئاسی نزیك لە یانەی شاهانە باس لەوە دەكات كە یاریزانەكە ئارەزوو دەكات لە یانەكەی بمێنێتەوە.


PM:06:19:10/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌