‌ئارسیناڵ گرێبەستی لەگەڵ نۆرگارد واژووکرد

وێستگە سپۆرت-


یانەی ئارسیناڵ بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستی لەگەڵ كریستیان نۆرگاردی دانیماركی و یاریزانی ناوەڕاستی پێشووی یانەی برێنتفۆردی ئینگلیزی واژووکرد

ئارسیناڵ لە پێگەی فەرمی خۆی بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، لەگەڵ كریستیان نۆرگارد، ناوەڕاستی دانیماركی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و گرێبەستێکی بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکە لەگەڵ یاریزانە 31 ساڵانییەکە واژۆکردووە.

ئارسیناڵ لەبەرامبەر گواستنەوەی یاریزانەکە 15 ملیۆن پاوەند بە برێنتفۆرد دەدات و نۆرگارد درێسی ژمارە 16ـی گەنەرز دەپۆشێت.

ئارسیناڵ لە مێركاتۆی هاوینەدا تاوەكو ئێستا گرێبەستی لەگەڵ كێپا ئاریزابالاگا و مارتن زوبیمێندی و کریستیان نۆرگارد واژۆكردووە


PM:04:32:10/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌