‌داهاتووى مانی لەگەڵ نەسڕ یەکلایی بووەوە

وێستگە سپۆرت-

سادیۆ مانى لەگەڵ نەسڕ بەردەوام دەبێت و لەم هاوینەدا یانەکە جێناهێڵێت مەگەر گرێبەستێکى گەورەى پێ بگات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئەلیومی سعودی، ئیدارەی یانەکە پشتڕاستی دەکاتەوە کە سادیۆ مانێ لە وەرزی داهاتوو لەگەڵ تیپەکەدا دەمێنێتەوە، هەروەها هیچ نیازێک نییە لە ماوەی گواستنەوەی ئێستای یانەکەدا دەستبەرداری خزمەتەکانی بێت.

ڕۆژنامەکە باس لەوەش دەکات  ڕەنگە ئیدارەی نەسر بڕیارەکەی بگۆڕێت، ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاوی پێبگات و ڕاهێنەرە نوێیەکە ڕازی بێت بە ڕۆیشتنی.

سادیۆ مانێ لە هاوینی 2023 پەیوەندی بە یانەی نەسری سعودییەوە کرد و لە یانەی بایرن میونشنەوە بە گرێبەستێکی سێ ساڵە.


AM:10:31:10/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌