‌ئینتەرمیامى لە نیو ئینگلاندى بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى ئینتەر مەیامی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە نیو ئینگلاندی بردەوە.

لە یارییەکانی هەفتەی 21ی خولی ئەمریکا مەیامی لەدەرەوەی یاریگای خۆیدا بووە میوانی یانەی نیو ئینگلاند.

لە تایمی یەکەمدا مێسی دوو گۆڵى  خولەکەکانى  27  و ٣٨ تۆمار کرد و تایمى یەکەم بەو شێوەیە تەواو بوو 

لە تایمى دووەمدا خاوەن ماڵ گەرایەوە بۆناو کەش و هەوای یارییەکە و چەندین هەلی گۆڵیان دروستکرد و لە خولەکی 80یش کارلۆس گیل گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.

سەرئەنجام یارییەکە بە دووگۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی میسی و هاوڕێکانی کۆتایی هات.

بەم بردنەوەیە ئینتەر مەیامی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 35 خاڵ لە پلەی پێنجەمدایە و نیو ئینگلاندیش بە 24 خاڵ پلەی 11ی گرتووە.


AM:10:15:10/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌