ڕیاڵ مەدرید گرێبەستێکی گەورەی بۆ چوامینی ڕەتکردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی مانچستەر یونایتد 90 ملیۆن یۆرۆی لەپێناو گواستنەوەی چوامینی پێشکەش کردووە بەڵام ڕیاڵ مەدرید رەتیکردۆتەوە
بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆی بەناوبانگی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە ماوەی رابردوودا جارێکیتر هەوڵی گواستنەوەی یەکێک لە ئەستێرەکانی یانەی ریاڵ مەدریدی داوە.
ئەو بەرنامەیە باس لەوەش دەکات کە ئیدارەیممان یونایتد بڕی 90 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی یانەی شاهانە کردووە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە ئۆرلیان چوامینی ناوەڕاستکاری فەرەنسی.
بەرنامەکە ئاشکڕاشی کردووە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید دەستبەجێ ئەو ئۆفەرەیان رەتکردووەتەوە و دوپاتیانکردووەتەوە کە لەم کاتەدا بە هیچ شێوەیەک پلانی فرۆشتنی ئەو یاریزانەیان نییە.
چوامینی لە هاوینی 2022 پەیوەندی کرد بە ریاڵ مەدریدەوە، لە 145 یاریی بۆ ئەو یانەیە پێنج گۆڵ و شەش ئەسیستی هەیە، حەوت نازناویشی لەگەڵدا بەدەستهێناوە
PM:05:13:09/07/2025
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه