ریاڵ مەدرید لە گواستنەوەی كارارێس نزیكە
وێستگە سپۆرت-
یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە گواستنەوەی ئالڤارۆ کارێراسی بەرگریکاری یانەی بەنفیکای پۆرتوگالی نزیکە.
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرای دەکات، دوای ئەوەی لەم دواییانەدا گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا وەستان، لە ئێستادا یانەی ڕیاڵ مەدرید گفتوگاکانی لەگەڵ ئالڤارۆ کارێراسی بەرگریکاری یانەی بەنفیکا دەست پێکردەوە.
سەرچاوەکە باس لەوەش دەکات، خودی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانەیی و ڕوی کۆستای سەرۆکی بەنفیکا گفتوگۆیان کردووە و پێدەچێت بەم نزیکانە بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی.
مارکا ئاماژەی بەوەش کردووە، کارێراس بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ڕێککەوتنی کۆتایی نێوان هەردوو یانە دەکات و بەرگریکارەکە دەیەوێت بۆ وەرزی نوێ درێسی مێرنگی بپۆشێت و لەژێر سەرپەرشتی چابی ئالۆنسۆ یاریی بکات.
كارێراس هاوینی 2024 لە یانەی مانچستەر یونایتدەوە بە بڕی شەش ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بەنفیکاوە كرد، وەرزی ڕابردووش لەگەڵ ئەو یانە پۆرتوگالیەكە بەشداری لە 52 یاریدا كرد، توانی چوار گۆڵ و پێنج ئەسیست تۆمار بکات.
PM:08:11:08/07/2025
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه