ئەتلەتیكۆ مەدرید لوكمانی دەوێت
وێستگە سپۆرت-
یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید خواستی گواستنەوەی ئادیمۆلا لوقمانی هێرشبەری ئەتڵەنتا دەكات.
ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاوی كرووەتەوە، لەسەر داوای سیمیۆنی ڕاهێنەر، ئەتلەتیكۆ مەدرید بە جدی بیر لە گواستنەوەی لوقمان دەكاتەوە.
سەرچاوەكە ئاماژە بەوەدەدات، بەڵام بەرپرسانی ئەتلەتیكۆ ئامادە نین 60 ملیۆن یۆرۆ وەك داواكاری نرخەكەی بە ئەتڵەنتا بدەن، بەڵكو 40 ملیۆن یۆرۆ بە گونجاو دەزانن بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی ئەو هێرشبەرە نەیجیرییە.
بۆندی لوقمان لەگەڵ ئەتڵەنتا تاكو هاوینی 2027 درێژەی هەیە، لە 118 یاریدا 52 گۆڵ و 25 ئاسیستی تۆمار كردووە.
PM:05:00:08/07/2025
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه