ڕیاڵ مەدرید فرۆشتنی ئەم یاریزانە بە هەموو جۆرێك ڕەتدەكاتەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی ڕیاڵ مەدرید بە هەموو جۆرێك ڕەتیدەكاتەوە دەستبەرداری گۆنزالۆ گارسیای هێرشبەری لاوی تیپەكەی بێت.
بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە جامی جیهانی یانەكان نیشانی داوە گۆنزالۆ گارسیا سەرنجی هاندەرانی بۆ دەوری خۆی ڕاكێشاوە و بە ڕەئولی نوێی ناوی دەبەن دوای ئەوەی تاكو ئێستا سەركردایەتی مەدریدی كردووە بە تۆماركردنی چوار گۆڵ.
ڕۆژنامەنووس فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئاشكرای كردووە، بەرپرسانی یانە شاهانەییەكە بە هەموو شێوەیەك فرۆشتنی گۆنزالۆ گارسیا ڕەت دەكەنەوە، تەنانەت ئامادەش نین بە خواستن بیدەنە یانەیەكی دیكە.
ڕۆمانۆ ڕوونیشی دەكاتەوە، ئالۆنسۆی ڕاهێنەر بە هەبوونی گۆنزالۆ گارسیا زۆر دڵخۆشە و پلانی هەیە بۆ وەرزی نوێ لەگەڵ تیپی یەكەم بەردەوام بێت و ڕكابەری پێگەی سەرەكی هێڵی هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید بكات.
PM:04:57:08/07/2025
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه