‌بەرشەلۆنە دەستبەرداری سێ ئەستێرەی دەبێت

وێستگە سپۆرت-


یانەی بەرشەلۆنە دەستبەرداری ئاراوخۆ و کاسادۆ و فێرمین دەبێت.
رۆژنامەی ئاس ئاشکرای کردووە بەرشەلۆنه سێ یاریزانیان خستووەتە لیستی فرۆشتنەوە و ئامادەن دەستبەردارییان ببن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە لە هێڵی بەرگری بارسا بیر لەوەدەکاتەوە دەستبەرداری رۆناڵد ئاراوخۆ ببێت، چونکە فلێک یاریزانی باشتری هەیە لەو پێگەیەدا و مانەوەی ئەستێرە ئۆرۆگواییەکە تەنها بۆ بەهێزکردنی کورسی یەدەگە هەربۆیە فرۆشتنی بە گونجاوتر دەزانن.

لەلایەکیترەوە یانە کەتەلۆنییەکە لە هێڵی ناوەرسات دوو یاریزانیان دیاریکردووە و ئامادەن بەڕییان بکەن، ئەوانیش فێرمین لۆپێز و کاسادۆن، چونکە بەرشەلۆنە لەو پێگەیەدا خاوەنی یاریزانی باشتری وەک دی یۆنگ و ئۆلمۆ و پێدری و گاڤییە و فرۆشتنی ئەو یاریزانە کاریگەری گەورە لەسەر پلانەکانی هانسی فلێک دروست ناکات.


PM:05:22:07/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌