ڕیاڵ مەدرید گرێبەستێکى گەورەى بۆ یاریزانێکى پاریس ئامادە کردووە
وێستگە سپۆرت-
یانەی ریال مەدرید گرێبەستێکى بە بەهای 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ڤیتینیا ئامادەکردووە.
پێگەى فیچاجێس ئاشکراى کردووە یانەی ریاڵ مەدرید بەدوای جێگرەوەی لوکا مۆدیچی کڕواتی دا دەگەڕێت، دوای ئەوەی ئەستێرە کڕواتییەکە رۆیشتنی لە یانەی شاهانە دوای مۆندیالی یانەکان راگەیاند.
پێگەکە باس لەوەش دەکات ریاڵ مەدرید بیر لە گواستنەوەی ڤیتینیای پورتوگالی ناوەڕاستکاری یانەی پاریس سان جێرمان دەکاتەوە، بە تایبەت دوای ئەوەی مۆدریچ خۆی ستایشی یاریزانەکەی کردووە.
باس لەوەش دەکات، میرەنگێ دەیەوێت ئۆفەرێکی زەبەلاح بە بەهای 100 ملیۆن یۆرۆ لە بەرامبەر ڤیتینیا پێشکەشی پاریس بکات، یاخود گرێبەستێکی گۆڕینەوە ئەنجامبدات، کە تیایدا ئیدواردۆ کاماڤینگا بەشداربێت.
AM:10:54:06/07/2025
ئهم بابهته 348
جار خوێنراوهتهوه