موسیالا شەش مانگ دووردەکەوێتەوە
وێستگە سپۆرت-
جەمال موسیالا تووشی پێکانێکی سەختبوو و لانیکەم شەش مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
لە یاریی نێوان بایرن میونشن و پاریس سان جێرمان لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی جیهانی یانەکان، زەبرێکی کوشندەی بەر یانە باڤارییەکە کەوت ئەویش پێکانی جەمال موسیالای ئەستێرەی لاوی ئەڵمانی بوو.
ڕۆژنامەى بێڵد دەڵێت موسیالا تووشی شکان و پچرانی بەستەری جومگەکان بووە و بە ئەگەری زۆرەوە ماوەی شەش مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
موسیالا تەمەنی 22 ساڵە و تا هاوینی 2030 گرێبەستی لەگەڵ یانە باڤارییەکە هەیە، لە جامی جیهانی یانەکان بەشداریی چوار یاریی کرد، توانی سێ گۆڵ تۆماربکات.
AM:10:42:06/07/2025
ئهم بابهته 320
جار خوێنراوهتهوه