‌مێسى سەرکردایەتى بردنەوەى میامى کرد

وێستگە سپۆرت-

ئینتەر میامی بە سەرکردایەتی مێسی شکستى بە مۆنتریال هێنا.

لە یارییەکی هەفتەی 21ی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئینتەر میامی و مۆنتریال ئیمپاکت رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

تایمی یەکەم، دوو خولەک دوای دەستپێکی یارییەکە پرێنس گۆڵی پێشکەوتنی مۆنتریالی تۆمارکرد، بەڵام وەڵامی ئینتەر میامی دوو گۆڵ بوو لە خولەکەکانی 33 و 40 لە رێگەی ئالێندی و مێسیەوە، نیوەی یەکەمیش لە سودی میامی کۆتایی هات.

لە تایمی دووەم و لە خولەکەکانی 60 و 62  میامى دوو گۆڵی لەدواییەکیان لە رێگەی سێگۆڤیا و مێسی تۆمارکرد.

سەرەنجام  میامى بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە مۆنتریالیان بردەوە، بەم ئەنجامە میامی بە کۆکردنەوەی 32 خاڵ لە پلەی شەشەم دەبیندرێت و مۆنتریاڵ کۆتایی ریزبەندی گرتووە.


AM:09:59:06/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌