‌ئەلۆنسۆ : بە پەرۆشین بۆ یارییەکەى دۆرتمۆند

وێستگە سپۆرت-

ئەلۆنسۆ رایگەیاند بە پەرۆشن بۆ یارییەکەی دۆرتمۆند و دەیانەوێت بردنەوە بە دەستیهێنن

چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید پێش یارییەکەیان بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند رایگەیاند، گیان لەدەستدانی دیۆگۆ جۆتا و براکەی هەواڵێکی دڵتەزێن بوو، سەرەخۆشی لە خێزانەکەیان دەکەین.

وتیشى بە پەرۆشن بۆ رووبەڕووبونەوەی دۆرتمۆند و بە دڵنیاییەوە دەیانەوێت بردنەوە بەدەستبهێنن، دەیانەوێت بە باشترین شێوە کۆتایی بە پاڵەوانێتییەکە بهێنن.

ئەلۆنسۆ وتیشى کیلیان مباپێ بارودۆخی زۆر باش بووە بەڵام هێشتا بڕیاری سەرەکیبوونیم نەداوە، گەڕانەوەی ئەو یاریزانە بە مانای دوورخستنەوەی گۆنزالۆ گارسیا نییە چونکە دەتوانن پێکەوەش یاریی بکەن.

لە کۆتایشدا وتى گفتوگۆم لەگەڵ رۆدریگۆ کردووە و ئەو یاریزانە بەردەوام بیرکردنەوەی ئەرێنی هەیە و هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات، سەرسامیشم بە ئاستی ئاردا گولەر و دەبێت سوود لە تواناکانی وەربگرین.


AM:10:27:05/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌