‌دیۆگۆ جۆتا گیانی لەدەست دا

وێستگە سپۆرت-


دیۆگۆ جۆتای پورتوگالی لە تەمەنی 28 ساڵیدا بەهۆی رووداوی هاتوچۆەوە لە ئیسپانیا لەگەڵ ئەندرێی برایدا کۆچی دوایانکرد.

رۆژنامەی مارکا ئاشکرای کردووە دیۆگۆ جۆتای هێرشبەری یانەی لیڤەرپول و هەڵبژاردەی پۆرتوگال بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆەوە لە ناوچەی زامۆرای ئیسپانیا لەگەڵ براکەیدا کۆچی دوایانکردووە.

بەپێی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلەکەی دیۆگۆ جۆتا و ئەندرێی برای، لە ڕێگای خۆی دەرچووە و گڕی گرتووە، شایەتحاڵەکان پەیوەندییان بە فریاکەوتنی ئەو ناوچەیەوە کردووە بۆ ئەوەی ڕووداوەکە رابگەیەنن، باسیان لەوەکردووە، هیچ کەسێک نەیتوانیووە یاریمەتیان بدات بەهۆی ئاگرەکەوە.

فریاگوزاری سەرەتایی ناوچەکەش لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بەو رووداوە ئاماژەیان بەوەداوە، هەردوو براکە لە شوێنی رووداوەکە دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.


دیۆگۆ جۆتا کە لە تەمەنی 28 ساڵیدا کۆچی دوایکرد، یاری بۆ چەندین یانە کردووە کە گرنگترینیان، ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی و پۆرتۆی پۆرتوگالی و وڵڤەرهامپتۆن و لیڤەرپولی ئینگلیزییە، لەگەڵ رێدز بەشداری لە 180 یاریدا کردووە و خاوەنی 61 گۆڵ و 26 ئەسیست و چوار نازناوە.

لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگالیش 49 یاری ئەنجامدا و توانی 14 گۆڵ تۆماربکات.


PM:12:23:03/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌