لەبارەى دیازەوە لیڤەرپوڵ بەرشەلۆنە و بایرن میونخ شۆک دەکات
وێستگە سپۆرت-
لیڤەرپوول گرێبەستەکەى بایرن میونخی بۆ گواستنەوەی لویس دیاز رەتکردووەتەوە.
تۆڕی سکای سپۆرتس ئاشکراى کردووە، لیڤەرپوول ئامادە نییە دەستبەرداری لویس دیاز، هێرشبەری کۆڵۆمبی ببێت و ئۆفەرێکی فەرمی بایرن میونشنیان بۆ گواستنەوەی دیاز رەتکردووەتەوە.
سکای باس لەوەش دەکات ئیدارەی لیڤەرپوول بە ماکس ئێبێرل، بەڕێوبەری وەرزشی بایرن میونشنی ئاگادارکردووەتەوە، کە لویس دیاز بۆ فرۆشتن نییە و هیچ ئۆفەرێک بۆ دەستبەرداربوون لێی قبووڵ ناکەن.
سکاى سپۆرت باس لەوەش دەکات کە ئیدارەى یانەى لیڤەرپوڵ بە بەرشەلۆنەشیان وتووە دیاز نافرۆشین.
AM:10:44:02/07/2025
ئهم بابهته 368
جار خوێنراوهتهوه