‌بیلینگهام بەشدارى یارییەکەى دۆرتمۆند و ڕیاڵ مەدرید ناکات

وێستگە سپۆرت-

بەهۆى کەڵەکەبونى کارتە زەردەکانییەوە بیلینگهام لە یارى یانەکەى بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید بێبەش دەبێت 

جۆب بێلینگهامی یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند و براى جود بیلینگهامى ئەستێرەى ڕیاڵ مەدرید  لە یاری داهاتووی یانەی ڕیال مەدرید لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی جیهانی یانەکاندا بەشداری ناکات.

ئەمەش بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتی زەردەوەیە، چونکە بێلینگهام لە کاتی یارییەکەی مۆنتەری دووەم کارتی زەردی پاڵەوانێتییەکە وەرگرت، پێشتریش لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا بەرامبەر ئولسان هیۆندا کارتی زەردی وەرگرتبوو.


AM:10:08:02/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌