بوروسیا دۆرتمۆند لە مۆنتێرى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى بوروسیا دۆرتمۆند بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە مۆنتێری هێنا و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
لە قۆناغی 16ی مۆندیالی یانەکان، بروسیا دۆرتمۆند ڕووبەڕووی مۆنتێری مەکسی بووەوە.
لە تایمی یەکەمدا دۆرتمۆند لە خولەکی 14 لەرێگەی گیراسی گۆڵی یەکەم و پێشکەوتن تۆمارکرد.
پاشان دۆرتمۆند بەردەوامبوون لە هێرشەکانیان و لە خولەکی 24 دووبارە هەمان یاریزان واتە سێرهیۆ گیراسی گۆڵی دووەمیشی تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا یانە مەکسییەکە بەباشی گەراوەیەوە بۆناو یاریگا و لە خولەکی 48 جیرمان بێرتران گۆڵی یەکەم و کەم کردنەوەی جیاوازییەکەی تۆمارکرد و یارییەکەش هەر بەو ئەنجامە تەواو بوو
بەم بردنەوە یانە ئەڵمانییەکە گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەو ڕووبەڕووی ریاڵ مەدرید دەبێتەوە و مۆنتێری مەکسیکیش ماڵئاوای لە مۆندیالی یانەکان کرد.
AM:10:00:02/07/2025
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه