مۆناکۆ گواستنەوەی فاتی ڕاگەیاند
وێستگە سپۆرت-
یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی بەفەرمی گواستنەوەی ئانسو فاتی یاریزانی لاوی بارسێلۆنای بە خواستن بۆ ریزەکانی راگەیاند.
ئانسو فاتی بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک درێسی یانە فەڕەنسییەکە دەپۆشێت، کە پێش ئەوەی لە بارسێلۆنا بڕوات ئەو یاریزانە 22 ساڵانە گرێبەستەکەی لەگەڵ بلاوگرانا بۆ ماوەی سێ ساڵ نوێکردەوە، ئینجا بۆ ماوەی وەرزێک بە خواستن پەیوەندی بە مۆناکۆ کرد.
ئەو یانەیە ئاشكرایکردووە، فاتی گرێبەستێکی لەگەڵ یانەکەیان ئیمزاکردووە بە شێوازی خواستنی یەک وەرز و دواتر دەتوانن گرێبەستەکەی بکەنە هەمیشەیی بەرامبەر بڕی 11 ملیۆن یۆرۆ.
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیش لە پێگەی فەرمی خۆیان بڵاویانکردەوە کە سەرکەوتو بوون لە نوێکردنەوەی گرێبەستی فاتی تا هاوینی ساڵی 2028 و دواتریش بە خواستن ئەو یاریزانەیان بە مۆناکۆ داوە.
PM:04:52:01/07/2025
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه