‌کاردانەوەى گواردیۆلا پاش شکستە قورسەکەیان بەرانبەر هیلال

وێستگە سپۆرت-

پیپ گواردیۆلاى راهێنەرى یانەى مانچستەرستى پێی وایە هەلى زۆریان لە دەستداوە و پیرۆزبایش لە هیلال دەکات.

گواردیۆلا لە لێدوانێکدا کە سیتی ئێکسترا و پێگەی فەرمی یانەکە بڵاویکردۆتەوە ڕایگەیاندووە، ڕێگەمان پێدان کە هەلى باش دروست بکەن و لەڕووی جوڵە و بردنەوەی تۆپەوە، هەلێکی زۆرمان دروستکرد بەتایبەت لە گێمی یەکەمدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە تا کۆتایی هەوڵماندا، بەڵام بەداخەوە نەمانتوانی (سەرکەوتن) بەدەستبهێنین. پیرۆزە لە هیلال".

ئاماژەی بەوەشکرد، لەم قۆناغانەی پاڵەوانێتییەکەدا هەموو یارییەکان قورسن، ڕێگەمان پێداین  کە تۆپ بە ئاسانى بگوازنەوە  بەڵام هەلی زۆرمان دروستکرد، وەک وتم، بەگشتی باش بووین.

وتیشى:  ئەوە جێگەی داخە، ئێمە لە دۆخێکی زۆر باشدا بووین، تەنها دەتوانم سوپاسی ستافی تەکنیکی و یاریزانەکان بکەم بۆ مەشق و ئامادەکاریەکانیان، ئەوان هەموو هەوڵێکیان دا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هەلانەی کە هەمانبوو، بەرگرییەکی زۆر قووڵیان کرد و بۆنۆش چەندین سەیڤی کرد

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: زۆر شتی باشم لە یانەی مانچستەر سیتی بینی کە لە ڕابردوودا نەمبینیبوو، بەتایبەتی سەبارەت بە پەیوەندیمان لەگەڵ یاریزانەکان و ستافی ڕاهێنەرایەتی، هەستم دەکرد لێرە لە ئەمریکا دڵخۆش بووین، ڕاهێنانەکان زۆر باش بوون، بێهیواین بەڵام دەبێت ئەم ئەنجامە لە بیر بکەین و بیر لە داهاتوو بکەینەوە


AM:10:42:01/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌