مێسی هەڕەشە لە پاریس سانجێرمان دەکات
وێستگە سپۆرت-
لیۆنێل مێسى ئەرجەنتینى ئەستێرەى یانەى ئینتەرمیامى هەڕەشە لە یانەى پاریس سانجێرمان دەکات
لە قۆناغى ١٦ى جامى جیهانى یانەکان ئینتەرمیامى ڕووبەڕووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە.
بەر لە یارییەکە، ئالباى هاوڕێی مێسی لە یانەکە رۆژنامەنووسانی ئاگادارکردەوە کە مێسی بڕیاریداوە بەهەرشێوەیەک بێت یارییەکە بباتەوە و تیپەکەی بباتە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی جیهانی یانەکان.
ئەلبا دەشڵێت ئەوەی لیۆ دەیەوێت هەموو یارییەکان بباتەوە، من ئەو هەستە دەزانم کە هەیەتی بۆ بارسا چونکە لەوێ پێکەوە یاریمان کردووە، بەڵام هەمان هەستی بۆ پاریس سانجێرمان نییە، دوو ساڵ لەوێ بووە و تەنیا خۆی دەزانێت چی روویداوە
PM:12:25:25/06/2025
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه