ئینتەر میامی و پالمێراس گەیشتنە قۆناغی 16
وێستگە سپۆرت-
ئینتەر میامی و پالمێراس بە یەکسانبوون گەیشتنە قۆناغی 16 و پۆرتۆ ماڵئاواییکرد.
لە کۆمەڵەی یەکەمی جامی جیهانی یانەکان، هەردوو یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی و پالمێراسی بەرازیلی رووبەڕووی یەکبونەوە.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 16 ئالێندی گۆڵی بۆ ئینتر میامی تۆمارکرد
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 65 لویس سوارێز ئینتە رمیامی کردە خاوەنی گۆڵێکیتر بەڵام لە خولەکەکانی 80 و 87 پاولینیۆ و مۆریسیۆ دوو گۆڵیان بۆ پالمێراس پالمێراس تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکەیان بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات و بەو شێوەیەش ئینتەر میامی بە پێشەنگ و پالمێراس بە دووەمی کۆمەڵەکەیان گەیشتنە قۆناغی 16.
بڕیاریشە لەو قۆناغەدا، یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی رووبەڕووی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ببێتەوە، هەردوو یانەی پالمێراس و بۆتافۆگۆی بەرازیلیش بەرامبەر یەکتر یارییدەکەن.
AM:10:21:24/06/2025
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه