کاردانەوەى ئەلۆنسۆ پاش بردنەوەکەیان لە پاچوکا
وێستگە سپۆرت-
ئەلۆنسۆجەختدەکاتەوە کە ئاستێکى باشیان پێشکەش کردووە و بە پەرۆشە بۆ گەڕانەوەی مباپێ.
دوای بردنەویان لە پاچوکا، چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری ریاڵ مەدرید وتی: ناڵێم کارمان لەسەر ئەوە کردووە بە 10 یاریزانەوە یاریی بکەین، بەڵام یاریزانەکانم کوالێتییان هەیە و متمانەمان بە خۆمان هەبوو و ئەنجامەکە زۆر باش بوو
وتیشی: ئێمە پشتگیری لە رودیگەر دەکەین بەرامبەر ئەو رەگەزپەرستییەی ئەنجامدرا، چونکە قبوڵ ناکرێت، دوای یارییەکە شتێکی پێ ڕاگەیاندین، ئەگەر ئەوە ڕوویدابێت پێویستە ڕێوشوێنی گونجاو بگیرێتەبەر.
دوپاتیشیکردەوە، دەبێت بزانن مباپێ چۆنە و هەست بە چی دەکات، بەڵام بە پەرۆشەوە چاوەڕێی گەڕانەوەی دەکات، ڤاڵڤێردیش جیراردی بیردەخاتەوە و دڵخۆشە بە راهێنەرایەتی یاریزانێکی وەک فیدی.
AM:10:23:23/06/2025
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه