چابى ئەلۆنسۆ: یارییەکى قورس بەرانبەر پاچوکا چاوەڕێمان دەکات
وێستگە سپۆرت-
چابى ئەلۆنسۆى راهنەرى یانەى ریاڵ مەدرید پێی وایە ئەمڕۆ یارییەکى بەهێز بەرانبەر پاچوکا چاوەڕێیان دەکات.
لە سەرەتای لێدوانەکانیدا کە ڕۆژنامەی ئەی ئێس ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ئەلۆنسۆ سەبارەت بە یارییەکەی پاچوکا دەڵێت: چاوەڕوانی یارییەکی زۆر بەهێز و گرنگ دەکەم، دەمانەوێت بە باشی یاری بکەین و سەرکەوتن بەدەستبهێنین، بێگومان پاڵەوانێتییەکی کورتە، دوای یەکسانبوونى یەکەم ، بەڕاستی پێویستمان بە بردنەوە هەیە
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاواتەخوازین یارییەکی تەواوتر ئەنجامبدەین، تەنها پێنج مەشقمان ئەنجامداوە، هەموو شتێک کاتى دەوێت، بەڵام خشتەی یارییەکە پێویستی بەوەیە لە دۆخێکی بەرزدا بین، ئێمە زۆر دڵخۆشین.
کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا "خابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەر" پێویستی بە "خابی ئەلۆنسۆی یاریزان" هەیە، بە پێکەنینەوە وەڵامی دایەوە: تەحەدا ئەوەیە هێڵی ناوەڕاست بە باشی کاربکات بەو شتەی کە هەمانە، نابێت ئێستا باسی داهاتوو بکەین، بەڵکو باسی ئێستا بکەین، وەک پێشتر وتم.
سەبارەت بە بەکارهێنانی ڤیدیۆ لە مەشقەکانیدا وتی: ڤیدیۆ ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لەم ماوەی دوو یان سێ ڕۆژەدا، بەشێک لە ڕاهێنانەکان هەیە کە لە یاریگادا ئەنجام دەدرێت، بەڵام هەندێکجار بەهۆی گەرماوە ناتوانیت زۆر شت بکەیت، بەو پێیەی یاریزانەکان لە هۆتێلدان
سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی خۆی بۆ تیپی پاچوکا ڕایگەیاند، "ڕاهێنەرەکەیان پێشینەیەکی گەورەی هەیە، ئەو حەزی لەو تیپانەیە کە دەستپێشخەری دەکەن و بە بوێری و لێهاتووییەوە یاری دەکەن. نزیک بوون لە یەکسانبوون لەگەڵ سالزبۆرگ. ئێمە ڕووبەڕووی ڕکابەرێکی سەخت دەبینەوە، و دەبێت ئامادەکارییەکی باشمان هەبێت".
سەبارەت بەو ڕاهێنەرانەی کە بە درێژایی ژیانی وەرزشی ئیلهامبەخش بوون بۆی، لە درێژەی قسەکانیدا وتی: زۆر شت فێربووم لە هەموو ئەو ڕاهێنەرانەی کە لەگەڵیاندا کارم کردووە، ئەوان ژمارەیەکی زۆر و جیاواز بوون، من سوودم لە هەموویان وەرگرت بۆ بەدەستهێنانی زانیاری
AM:10:28:22/06/2025
ئهم بابهته 368
جار خوێنراوهتهوه