ئەلۆنسۆ بڕیارێکی گرنگی داوە بۆ وەرزى داهاتوو
وێستگە سپۆرت-
چابى ئەلۆنسۆى راهێنەرى یانەى ریاڵ مەدرید بڕیاریداوەبۆ وەرزى داهاتوو پشت بە سەرە ڕم ببەستێت.
سەرچاوەکانى نزیک لە یانەى ڕیاڵ مەدرید باس لەوە دەکەن چابی ئەلۆنسۆ، راهێنەری ریاڵ مەدرید بڕیاریداوە بۆ وەرزی نوێ پشت بەتواناکانی گۆنزالۆ گارسیا ببەستێت، راهێنەرەکە پێیوایە پێکهاتەکەی پێویستی بە هێرشبەرێکی سەرەڕمی یەدەگە هاوشێوەی خوسێلۆ، لەهەندێک یاریدا بتوانێت ئەو ئەرکە لەئەستۆ بگرێت، بۆیە بڕیاریداوە چانسی یاریکردنی پێبدات.
گۆنزالۆ گارسیا لە یەکەم یارى جامى جیهانى یانەکان گۆڵى بەرانبەر هیلال تۆمار کرد
AM:10:42:21/06/2025
ئهم بابهته 440
جار خوێنراوهتهوه