‌بایرن میونشن گەیشتە قۆناغى ١٦

وێستگە سپۆرت-

یانەى بایرن میونشن لە بۆکا جۆنیۆرزی بردەوە و گەیشتە قۆناغی 16.

لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی یانەکان و لە کۆمەڵەی سێیەمدا، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەرامبەر یانەی بۆکا جۆنیۆرزی ئەرجەنتینی یارییکرد.

لە خولەکی 18ی تایمی یەکەمدا، هاری کەین گۆڵێکی بۆ بایرن میونشن تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 66 میگێل مێرنتێل ئەنجامەکەی بۆ بۆکاجۆنیۆرز یەکسانکردەوە، دواتر لە خولەکی 84 مایکل ئۆلیسێ گۆڵێکی تری بۆ بایرن تۆمارکرد.

سەرەنجام یانە ئەڵمانییەکە یارییەکەی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەکەیدا و گەیشتە قۆناغی 16، بۆکاش یەک خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەمدایە.


AM:10:03:21/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌