‌بۆکاجۆنیۆرز و فلامینگۆ بردنەوەیان بە دەستهێنا

وێستگە سپۆرت-

یانەى بۆکاجۆنیۆرز و بەنفیکا بە دوو گۆڵ یەکسانبوون و فلامینگۆى بەڕازیلیش  لە تەرەجى تونس بردەوە.

لە یارییەکانی جامی جیهانی یانەکان و لە کۆمەڵەی سێیەمدا، یانەی بۆکا جۆنیۆرزی ئەرجەنتینی و بەنفیکای پورتوگالی رووبەڕووی یەکبونەوە.
لە خولەکەکانی 21 و 27ی تایمی یەکەمدا، میگێل ئەنجێل و باتاگلیا سبۆکا جۆنیۆرزیان کردە خاوەنی دوو گۆڵ، دواتریش لە خولەکی سێی زیادکراو ئەنخێل دی ماریا جیاوازییەکەی بۆ بەنفیکا کەمکردەوە.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 84 نیکۆلاس ئۆتامێندی گۆڵی دووەمی بەنفیکای تۆمارکرد و ەر لەو تایمەدا ناوبژیوان کارتی سووری بەڕووی بیلۆتی یاریزانی بەنفیکا و ڤیگالی یاریزانی بۆکا جۆنیۆرز بەرزکردەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانی و بە  دوو بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات و هەریەکەشیان بوونە خاوەنی یەک خاڵ و لە پلەکانی دووەم و سێیەمی کۆمەڵەکەیاندا دەبینرێن.

لە یارییەکی تردا و لە کۆمەڵەی چوارەمدا، یانەی فلامینگۆی بەرازیلی رووبەڕووی تەرەجی تونسی بووەوە و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا و لەگەڵ چێڵسی لە پێشەنگی کۆمەڵەکەیدایە.


AM:09:49:17/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌