فەرمی.. گاتوسۆ بووە ڕاهێنەری ئیتاڵیا
وێستگە سپۆرت-
بە فەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا جینارۆ گاتوسۆی وەکو راهێنەری نوێی هەڵبژاردەکەی دەستنیشانکرد.
لە بەیاننامەیەکیدا یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، جینارۆ گاتوسۆ لە شوێنی لوچیانۆ سپالێتی ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەگرێتە ئەستۆ و رۆژی پێنجشەممە لە رۆما وەکو راهێنەری نوێی ئازۆری بە میدیاکان دەناسێنرێت
گاتوسۆ (47 ساڵان) وەرزی رابردوو راهێنەرایەتی یانەی هایدوک سپلیتی کڕواتی دەکرد و پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی مارسێێ فەڕەنسی، ڤاڵێنسیای ئیسپانی، ناپۆلی و ئەیسی میلان و پالێرمۆی ئیتاڵی کردووە.
PM:04:55:15/06/2025
ئهم بابهته 316
جار خوێنراوهتهوه