‌فەرمى.. تۆتنهام گواستنەوەى ماتێس تێلى ڕاگەیاند

وێستگە سپۆرت-

بە شێوەیەکى فەرمى یانەى تۆتنهامى لەندەنى گرێبەستی ماتیس تێل هێرشبەری فەڕەنسی راگەیاند، کە سەرەتای ئەمساڵ بە خواستن لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەکەوە کردبوو.

لە بەیاننامەیەکى فەرمیدا یانەی تۆتێنهام  رایگەیاندووە، ماتیس تێل تاوەکو 2031 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەیان واژۆکردووە و لە یانەکەیان بەردەوام دەبێت،

ماتیس تێل کە ئەم هاوینە لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەشداریی یۆرۆی ژێر 21 ساڵان دەکات، هاوینی 2022 بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ لە رێنی فەڕەنسییەوە پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو هێرشبەرە فەڕەنسییە 35 ملیۆن یۆرۆیە.

هێرشبەرە 20 ساڵانەکە لەگەڵ بایرن میونشن لە 83 یاری 16 گۆڵ و 7 ئەسیستی کرد، کە وەکو سەرەڕم و باڵەکان یاریی دەکات.


AM:11:33:15/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌