‌جامى جیهانى یانەکان.. ئینتەرمیامى و ئەهلى یەکسان بوون

وێستگە سپۆرت-

ئینتەر میامی و ئەهلی  میسرى لە یاری دەستپێ جامى جیهانى یانەکان بەبێ گۆڵ یەکسان بوون.

لە یاری دەستپێکی مۆندیالی یانەکان و کۆمەڵەی یەکەم، ئینتەر میامی ئەمریکی رووبەڕووی ئەهلی میسڕی بوەوە.

تایمی یەکەم، ئەهلی باشتر بینران و چەند هێرشێکی ترسناکیان بردە سەر گۆڵەکەی میامی، لە خولەکی 43ش تریزیگە لێدانێکی سزای لەدەستدا و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، یارییەکە پێچەوانەوە بوو، مێسی و هاوڕێکانی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد، چەندین هێرشی یەک لەدوای یەکیشیان برد، لە بەرامبەردا ئەهلی پشتی بە هێرشی هەڵگەڕاوە بەست ، بەڵام ئەو تایمەش هیچ گۆڵێکی پێوەنەبینرا و هیچیان لە گۆڵ تۆمارکردن سەرکەوتوو نەبوون، سەرەنجامیش یارییەکە بە یەکسان بوونی بێ گۆڵ کۆتایی پێهات و هەردوو یانە بە خاڵێک رازی بوون.


AM:10:15:15/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌