‌سکالۆنی: نەمانویست مەترسی لەسەر مێسی دروست بکەین

وێستگە سپۆرت-


سکالۆنی ئاشکرای دەکات نەیانویستووە مەترسی لەسەر میسی دروست بکەن و چیلی یارییەکی باشی ئەنجامداوە

لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای بردنەوەیان لە چیلی رایگەیاند، چیلی رکابەرێکی سەخت بووە هەموو کات، لەم یارییەشدا لە تایمی دووەمدا یارییەکی باشیان ئەنجامدا و کێشەیان بۆ دروستکردوون.

سکالۆنی وتیشی، کاتێک یاریزانەکانمان پەیوەندی بە هەڵبژاردەی ئەرجەنتینەوە دەکەن هەست بە دڵخۆشی زۆر دەکەن و ئامانجیان ئەوەیە زۆرترین خولەک بە درێسی وڵاتەکەیانەوە ببینرێن.

وتیشی، بە هیچ شێوەیەک نەماندەویست مەترسی بکەینە سەر میسی ئەوەش هۆکاری ئەوە بوو کە بە سەرەکی یاری پێنەکەم، جگە لەوەش نیکۆ پاز ئاستێکی نایابی هەبوو بەڵام کەمێک هەستی بە ئازار کرد.


PM:02:15:06/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌