ئەنچیلۆتی: لە ئەنجامەکە ڕازین
وێستگە سپۆرت-
ئەنچیلۆتی جەختدەکاتەوە لە ئەنجامەکەیان رازین و خراپی یاریگا هۆکاری نە بردنەوەیان بووە.
کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل دوای یەکسانبوونیان لەگەڵ ئیکوادۆر رایگەیاند، لەڕووی بەرگرییەوە زۆر باش بوون و بە تۆپیشەوە یاریزانەکانی نایابن وبە گشتی ئاستمان باش بوو.
ئەنچیلۆتی وتیشی لە یاری داهاتوودا بارودۆخیان باشتر دەبێت و ئاستێکی زۆر نایاب پێشکەش دەکەن چونکە متمانەیان بە خۆیان هەیە و بە شێوازێکی چڕتر دەچنە یاریگاوە.
کارلۆ دەشڵێت : لە ئەنجامەکەمان بەرامبەر ئیکوادۆر رازیبووین کە یەکسانبووین چونکە باروۆخی یارییەکە و خراپی ئەو یاریگایە هۆکاری ئەوە بوو کە نەتوانین سێ خاڵی یارییەکە بەدەستبهێنین.
لە کۆتایشدا وتی: نەیانتوانیوە بۆشایی زۆر بدۆزنەوە و بە ئاسانی بچنە یاریگای بەرامبەر بەڵام متمانەی بە یاریزانەکانی هەیە لە یارییەکانی داهاتوودا بگەشێنەوە و بردنەوە بەدەستبهێنن.
PM:01:32:06/06/2025
ئهم بابهته 504
جار خوێنراوهتهوه