شێوازەکەى ئەلۆنسۆ زەرەر لە ڕیاڵ مەدرید دەدات
وێستگە سپۆرت-
ئەلۆنسۆ دەیەوێت شێوازێک پەیڕەو بکات کە پێشتر لە ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتوو نەبووە
تۆڕی ریلیڤۆی ئیسپانی ئاشکراى کردووە ، چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری نوێی یانەی ریاڵ مەدرید، دەیەوێت پشت بە سێ یاریزانی بەرگری ببەستێت، هاوشێوەی ئەوەی لە لیڤەرکوزن ئەنجامیدا ، کە ئەم شێوازە پێشتر لە یانەکە سەرکەوتوو نەبووە
تۆڕەکە باس لەوەش دەکات کە لە وەرزی رابردوو، کارلۆ ئەنچیلۆتی ویستی بە هێشتنەوەی رودیگەر و چوامینی و میلیتاو لە هێڵی بەرگری، سیستەمی سێ بەرگری پەیڕەو بکات بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.
ریاڵ مەدرید لە وەرزی رابردوو بە دۆخێکی خراپ تێپەڕی و نەیتوانی هیچ نازناوێک بەدەستبهێنێت، ئەوەی لەبەردەم یانەی شاهانە ماوە تەنیا جامی جیهانی یانەکانە بۆ ئەوەی پێش دەستپێکی وەرزێکی نوێ خۆی لە رەخنەی زیاتری هاندەران رزگار بکات.
AM:10:50:01/06/2025
ئهم بابهته 628
جار خوێنراوهتهوه