‌ئینریکى: بە ئاستێکى ناوازەوە بوینە پاڵەوانى چامپیۆنسلیگ

وێستگە سپۆرت-

ئینریکی رایگەیاند توانییان مێژوو بنووسنەوە و بە ئاستێکی یەکجار بەرزەوە ببنە چامپیۆنسلیگ

پاش بردنەوەیان لە ئینتەر میلان لویس ئینریکى وتی سەرەتا پیرۆزبای لە شانای کچم دەکەم کە راستە ئەو لە ژیان نەماوە، بەڵام بەردەوام لەگەڵمدا دەژی پاشان ئەم نازناوە پیرۆزە لەسەرجەم هاندەران و ئەندامانی یانەکەمان.

وتیشی توانیمان مێژوو بنوسینەوە و بەئاستێکی یەکجار بەرزەوە ببینە پاڵەوانی چامپیۆنسلیگ و بەربەستى قورسمان تێپەڕاند

راهێنەرە ئیسپانییەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە خلێفی بەردەوام پشتگیرییان دەکات و ئەوەش یەکێکە لەو هۆکارەکانی بردنەوەی نازناوەکە.

ئینریکى ستایشى ئاتى عوسمان دێمبلیش دەکات و دەڵێت شایستەى باڵۆن دۆڕە

لویس ئینریکی بەردەوامبوو لە قسەکانی ئاماژەی بەوەکرد کە بردنەوەی یانە پاڵەوانەکان لەگەڵ مباپێ خۆشتر دەبوو، بەڵام ئەو بڕیاری رۆیشتنی داوە و ئەوانیش رێزیان لێ گرتووە.

لە کۆتاییدا راهێنەرەکە ئاماژەی بەوەکرد لە ئێستادا پێویستە بیر لە جامی جیهانی یانەکان بکەینەوە و خۆمان بۆ ئەو پاڵەوانێتییە ئامادەبکەین.


AM:10:07:01/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌