ڕۆما یارى لوتکەى لە میلان بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى ڕۆما یارى لوتکەى ٣-١ لە میلان بردەوە
لە یارییەکانى هەفتەى ٣٧ى خولى ئیتاڵى ڕۆما پێشوازى لە میلان کرد ، یارییەکە ٣-١ لە سودى ڕۆما تەواو بوو
سێ گۆڵەکەى ڕۆما مانچینى و پاریدێس و کریستیانتى لە خولەکەکانى ٣ و ٥٨ و ٨٧ تۆماریان کرد و تاکە گۆڵەکەى میلانیش جواو فلێکس لە خولەکى ٣٩ تۆمارى کرد.
بەو بردنەوەیە خاڵەکانى ڕۆما بووە ٦٦ خاڵ و لە پلەى پێنجەمدایە و هەفتەى کۆتایی هاوشانى یۆڤانتۆس کێبڕکێی گەیشتن بە چامپیۆنسلیگ دەکات
یانەى یۆڤانتۆسیش بە دوو گۆڵى بێ وەڵام لە ئۆدەنێزى بردەوە
AM:09:49:19/05/2025
ئهم بابهته 648
جار خوێنراوهتهوه