‌پوختەی لێدوانی ئەنچیلۆتی پاش بردنەوەکەیان لە مایۆرکا

وێستگە سپۆرت-



ئانچێلۆتی: بە ئاسوودەیی ریاڵ مەدرید بەجێدەهێڵم، هەموو هەوڵی خۆمدا، چێژم وەرگرت لەگەڵ ئەم یانەیە، تۆپی پێ کۆتایی نەهاتووە.

ئانچێلۆتی: ئەگەر هەموو یارییەکانی ئەم وەرزە وەک ئەمشەو یاریمان بکردایەوە، بارودۆخەکە جیاوازتر دەبوو.!

ئانچێلۆتی: هێشتا لالیگا کۆتایی نەهاتووە. 

  دوایین دوو یارییت لەگەڵ ریال مەدرید ؟

کارلۆ ئەنچیلۆتی :" هیچ جیاوازییەکی نابێت لەگەڵ یارییەکەی ئەمڕۆ و یارییەکانی پێشوو ، هەموو ئەو ساتانە بۆ من زۆر تایبەتن کاتێک لەسەر کورسی یەدەک دادەنیشم وەکو راهێنەری ریال مەدرید لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ."

‏کارلۆ ئەنچیلۆتی :" هەموو یاریزانەکان وەکو پێویست رێزیان لە من گرتووە ، رووبەڕوی هیچ کێشەیەک نەبومەتەوە لەگەڵ هیچ یاریزانێک ، رووبەڕوی کێشە بوینەتەوە لە هاوسەنگ راگرتنی تیپەکە لە یاریگا ، یان پێکانەکان ، بەداخەوە نەمانتوانی ئەو کێشانە چارەسەر بکەین ."


AM:10:21:15/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌