فابریزۆ ڕۆمانۆ هەواڵێک لەسەر بەرشەلۆنە بە درۆ دەخاتەوە
وێستگە سپۆرت-
ڕاستى گرنگیدانى یانەى بەرشەلۆنە بە گواستنەوەى باستۆنى و گریماڵدۆ ئاشکرا دەبێت
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە بەرشەلۆنە ئارەزووی گواستنەوەی دوو یاریزان دەکات بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری، ئەوانیش ئەلیساندرۆ باستۆنی یاریزانى (ئینتەرمیلان) و ئەلێکس گریمالدۆى یاریزانى (بایەر لیڤەرکوزن) لە هاوینی داهاتوودا.
بەڵام بەپێی وتەی فابریزیۆ ڕۆمانۆ پسپۆڕی بازاڕی گواستنەوە، لەڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لەسەر پلاتفۆرمی "X" ئەم هەواڵانە درۆن و بەرشەلۆنە گرنگى بە گواستنەوەى ئەو دوو یاریزانە نادات ، بەو پێیەی بەرشەلۆنە ئامانجیان بەهێزکردنی پێگەی بەرگریکاری ناوەڕاست و بەرگری چەپە.
AM:10:06:11/05/2025
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه