بەرشەلۆنە ئەستێرەیەكی مانچستەر یونایتدی كردۆتە ئامانج
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنە ئامانجی گواستنەوەی یاریزانێکی یانەی مانچستەر یونایتدییە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە یوتیوب ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا ئامانجێتی گرێبەست لەگەڵ ماركۆس راشفۆرد واژووبكات
ڕۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاشفۆرد گرنگییەکی بەرچاوی لەلایەن ئیدارەی بەرشەلۆنەوە هەیە کە لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا ویستویانە گرێبەستی لەگەڵدا بکەن
ئیدارەی بارسێلۆنا پێیان وایە ڕاشفۆرد لە هەردوو هێڵی ناوەڕاست و باڵداتوانای یاریكردنی هەیە و هەروەها توانای ئەوەی هەیە لە ژێر دەستی هانسی فلیکی ڕاهێنەردا ئاستی بەرزتر ببێتەوە
جێگای سەرنجە ڕاشفۆرد لە مانگی یەکدا بە خواستن درایە یانەی ئەستۆن ڤێلا، بڕیارە لە کۆتایی وەرزی ئێستادا بگەڕێتەوە بۆ شەیتانە سوورەکان.
گرێبەستەکەی ڕاشفۆرد لەگەڵ مانچستەر یونایتد لە هاوینی ٢٠٢٨ کۆتایی دێت و بەهای بازاڕەکەی بە نزیکەی ٤٥ ملیۆن پاوەند مەزەندە دەکرێت.
PM:05:59:10/05/2025
ئهم بابهته 380
جار خوێنراوهتهوه