ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت ئەستێرەیەکى بگەڕێنێتەوە
وێستگە سپۆرت-
بەرپرسانی یانەی ڕیال مەدرید هەنگاوی یەکەمیان ناوە بۆ گواستنەوەی تیۆ هێرناندێزی بەرگریکاری چەپی فەرەنسی لە یانەی میلان لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا.
ڕاپۆرتە ئیسپانییەکان پێشتر ئاماژەیان بەوە کردبوو کە تیۆ یەکێکە لەو بژاردانەی لەسەر مێزی یانەی ڕیال مەدریدە بۆ بەهێزکردنی پێگەی بەرگریکاری چەپ.
ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی نیکۆ شیرا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئێکس نووسیویەتی: ڕیاڵ مەدرید بەنیازە گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکى بەرگرى چەپ بکات
شیرا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر گرێبەستەکەی تیۆ هێرناندێز نوێ نەکرێتەوە، ئەوا یاریزانەکە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا میلان بەجێبهێڵێت.
تیۆ هێرناندێز پێشتر لە وەرزی 2017-2018 یارى بۆ یانەی ڕیال مەدریدی کردووە، 23 یاری ئەنجامداوە و هیچ گۆڵێکی تۆمار نەکردووە، بەڵام سێ ئەسیستی تۆمارکردووە.
AM:10:40:10/05/2025
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه