ئەلۆنسۆ ڕۆشتنى لە بایەرلیڤەرکوزن ڕاگەیاند
وێستگە سپۆرت-
چابى ئەلۆنسۆ جەختدەکاتەوە کۆتایی ئەم وەرزە لیڤەرکوزن جێدەهێڵێت و سوپاسى یانەکەشى دەکات
چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی لە لێدوانێکیدا دوپاتیکردەوە لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی گەیشتووەتە رێککەوتن کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا پەیوەندی نێوانیان کۆتاییدێت.
ئەلۆنسۆ وتی، ئەو دوو یارییەی ماومانە لەم وەرزەی خولی ئەڵمانیا کۆتا دوو یاریی منە لەم یانەیە چونکە پێموایە کاتی رۆیشتن هاتووە و لە کاتێکی گونجاودا ئەو بڕیارەم داوە.
ئەلۆنسۆ باس لەوەش دەکات کە ئێستا کاتی ئەوە نییە باس لە وێستگەی داهاتووم بکەم چونکە سەرنجمان لەسەر یارییەکەی یەکشەممەیە و بیریش لەوە دەکەمەوە کە بە چ شێوەیەک ماڵئاوایی لە هاندەرانی بایەر لیڤەرکوزن بکەم.
ئەلۆنسۆلە کۆتاییشدا سوپاسی بەرپرسانى یانەکە و سەرۆک و یاریزانان و ستاف و ئەندامانی ئەو یانەیە دەکات کە بەردەوام پشتگیرییان کردووە، سەرکەوتنەکانیان و بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئەڵمانیا لە دەستکەوتە گەورەکانیان بووە.
AM:10:15:10/05/2025
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه