‌ماک ئەلیستەر و پێرێرا باشترینەکانى مانگى پرێمەرلیگ بوون

وێستگە سپۆرت-

ماک ئەلیستەر بە باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پریمەر لیگ دیاریکرا و پێرێراش خەڵاتی باشترین راهێنەری پێبەخشرا.

پێگەی فەرمى یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا ئاشکراى کردووە کە ماک ئەلیستەری ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵ بە باشترین یاریزانی مانگی چواری پریمەر لیگ دیاریکراوە.

یاریزانە ئەرجەنتینییەکە لە مانگی رابردوودا بەشداری پێنج یاری لیڤەرپوڵی کردووە لە پریمەر لیگدا و دوو گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردووە و یەک ئەسیستی هەبووە.

ڤیکتۆر پێرێرای ولڤەرهامپتۆنیش بە باشترین راهێنەری هەمان مانگی پریمەر لیگ دیاریکراوە دوای بردنەوەی خەڵاتەکە لە هەریەکە لە پیپ گواردیۆلا و ئارنی سلۆت و ئۆنای ئێمری و ئێدی هاو.


AM:10:10:10/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 48 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌