پوختەی لێدوانی کاساس پاش شکستەکەیان بەرانبەر فەلەستین
وێستگە سپۆرت-
کاساس :" ئێمە تەنها شتێک کە نەمان بوو ئەمڕۆ ، ئەوەبوو نەمانتوانی کەسایەتی خۆمان نیشان بدەین لە یارییەکە ، ئێمە وەکو هەڵبژاردەی عێراق ، ئەوەی لە توانای مندا بوو ئەنجاممدا ."
کاساس: من بەردەوام دەبم و واز ناهێنم، دوورخستنەوەم بەدەست یەکێتی تۆپی پێی عێراقەوەیە، ئەگەر وا دەکات با بیکات بەڵام من خۆم بەدەستەوە نادەم.!
کاساس: داوای لێبوردن لە گەلی عێڕاق دەکەم، هێشتا هیوامان ماوە، بەڵێن دەدەم بۆ دوو یاری داهاتوو هەڵەکان چارەسەر بکەم.
کاساس :" من لە پێش سەرجەم یاریزانەکانەوە بەرپرسم لە شکستەکەی ئەمڕۆ ، هەموومان بەرپرسین لەم شکستە ، من داوای لێبوردن لە هاندەرانی عێراق دەکەم ، ئێمە لە نیوەی یەکەمی یارییەکە ئاستێکی زۆر باشمان پێشکەش کرد ، بەڵام لە نیوەی دووەم زۆر شتمان لە دەستدا لە یارییەکە .
سەبارەت بە بڕیاری دوورخستنەوەم لە کارەکەم ، لە دەستی خۆمدا نیە ، ئەوانەی دوورخستنەوەی منیان بەدەستە ، ئێستا دەتوانن دوورم بخەنەوە و دەڕۆم ."
AM:12:38:26/03/2025
ئهم بابهته 472
جار خوێنراوهتهوه